ئه‌سته‌مبوول
عایشه ناتالی ئاکجان، ئه‌و مۆدێله‌ی که له ئینگلته‌را گه‌شه‌پێدراوه هێناوه بۆ تورکیا و منداڵه‌کان فێری مه‌له ده‌کاته‌وه.
عایشه ناتالی ئاکجان خاوه‌ن و راهێنه‌ری مه‌له‌وانی له مه‌له‌وانگه‌ی (ئاکوابهیبیس) بۆ په‌یامنێری ئاژانسی (ئانادۆڵ) راده‌گه‌یێنێت: به) (به‌گوم)ی کچی خۆم ده‌ستپێکرد که پێش دوو ساڵ له دایك بوو کێشه‌ی گازیی هه‌بوه، له ناو ئاودا باش بوو. منیش بڕیارم دا و ئه‌م قوتابخانه‌یه‌م دامه‌زراند، تا ئێستا 600 منداڵ مه‌له‌وانی دهکنهن.
هه‌روه‌ها ئاکجان ده‌ڵێت: دایك منداڵی خۆی دێنن له ماوه‌ی 30 خولهك به خۆشحاڵی مه‌له ده‌که‌ن و زۆر سودیتربۆ منداڵان هه‌یه، بۆ نمونه حه‌زی خوردنیان ده‌بێته‌وه، سیستێمی هه‌ناسه‌دان رێك ده‌که‌وێ و ماسولکه‌یان گه‌شه ده‌کات.
ئاکجان وتیشی: گجکهترین منداڵ 5 هه‌فته‌ییه به‌ڵام راهێنان له 3 مانگیه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و له 15 هه‌فته کۆتایی پێدێت.