Yusuf Eyyüp Sarı
26 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2022
بینگۆڵ - AA
لە شاری بینگۆل خۆرهەڵاتی تورکیا، هەڤپەیڤینێک دەربارەی "پێگە و گرنگی کاری وەرگێڕان لە ئەدەبیاتی زازادا" بەڕێوەچوو.
لە میانی هەڤپەیڤینەکەدا کە لە چوارچێوەی چوارەمین پێشانگای کتێبدا بەڕێوەچوو کە لەلایەن زانکۆی بینگۆلەوە رێکخرابوو، مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی زمانە بیانییەکانی زانکۆی بینگۆل، د. ئیسماعیل سۆیلەمەز تیشکی خستە سەر پێگە و گرنگی کاری وەرگێڕان لە زمانەکاندا.
د. ئیسماعیل سۆیلەمەز بە ئاماژەدان بەوەی کە یەکەم دەقی نووسراو و وەرگێڕدراو لە جیهاندا دەقی ئایینی بووە، لەگەڵ بەمۆدێرن بوون و بەرەپێشچوون، ئیمپراتۆریەت و دەوڵەتەکان لە سەرانسەری جیهان ژووری وەرگێڕانیان دامەزراندووە.
گوتیشی: "وەرگێڕانی مۆدێرن لە دیالێکتی زازا لە شەستەکانی سەدەی رابردوودا لە گۆڤار و رۆژنامەکانەوە دەستی پێ کرد، یەکەم بەرهەمی وەرگێڕدراو بۆ دیالێکتی زازا لە ئینگلیزی و ئەڵمانییەوە ئەنجامدرا، دواتر توێژینەوەی وەرگێڕان بە زمانەکانی فارسی، عەرەبی، تورکی و کوردی ئەنجامدرا. لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، کاری وەرگێڕانی ئەدەبی مۆدێرن لە زازادا بەچڕی ئەنجام دراوە و لە زۆر گۆڤاردا بڵاوکراوەتەوە. خۆیشم بەرهەمەکانی حافزی شیرازیی، سەزای کاراکۆچ، ئەحمەد عارف و ئەدیپ جانسەڤەرم لە زمانەکانی فارسی و کوردییەوە وەرگێڕاوەتە سەر دیالێکتی زازا".
لە پێشانگاکەدا د. ئیسماعیل سۆیلەمەز واژووی کرد لەسەر کتێبی "با باوەڕمان بە سەرەتای وەرزی سەرما هەبێت" کە لەلایەن شاعیری ئێرانی، فروغ فێرۆهزادەوە وەریگێڕاوەتە سەر دیالێکتی زازا.