Mustafa Hatipoğlu,1 23
29 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2022
ئیستانبوڵ – AA
لە ٥٦٩-ەمین ساڵوەگەڕی فەتحکردنی ئیستانبوڵ، بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمێکدا یەکەمین هەڵمەتی نەمام چاندن لە گەورەترین باخچەی گشتیی تورکیا دەست پێ دەکات.
١٤٥ هەزار و ٣٠٠ دار وەک هێمایەک بۆ فەتحکردنی ئیستانبوڵ لە باخی گشتیی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک کە رووبەرەکەی پێنج هەزار و ٦١ هەزار مەترە دەچێندرێت.
داری جۆراوجۆر لەو باخە دەچێندرێت و چوار وەرزی ساڵ بە سەوزی دەمێنێتەوە و لە کاتی ئەنجامدانی چالاکی گەورەدا، ٢٨ هەزار کەس لە باخەکەدا شوێنیان دەبێتەوە و بە شێوازێکی زۆر سەردەمیانە و نوێ بونیاد دەندرێت.
چەمێک لە باخەکەدا دروست دەکرێت و گۆڕەپانەکانی یاریی منداڵانی لێ دروست دەکرێت، هەروەها تەواوی ئەو باڵەخانە و شوێنانەی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک-دان نۆژەن دەکرێنەوە.
ئەم باخە لە ئەگەری کارەساتە سروشتییەکانیشدا، وەک شوێنی پەنابردنی هاووڵاتییان دەتواندرێت سوودی لێ ببیندرێت.
بەرنامە بۆ ئەوە داندراوە، قۆناغی یەکەمی باخەکە لە ٢٠٢٣ بکرێتەوە و دەبێتە پێنجەم گەورەترین باخ لە جیهان.
شێوەی بەرجەستەکراوی باخەکە کە سبەی دەکرێتەوە، بڵاوکراوەتەوە.