Heman Hussein Yaseen Yaseen
20 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2019
هەولێر - AA
سهرۆكایهتی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و ههماههنگی TIKA هەستا بە نۆژەنکردنەوەی گۆڕستانێکی شاری هەریر کە گۆڕی شێخ تەها هەریری لەخۆدەگرێت و یەکێک لە نەوەکانی شێخ تەها هەریری ئاماژە بەوە دەکات کە پەیوەندی شێخەکانی تەریقەت لەگەڵ تورکیا باشە.
ئەرشەد وەجی ئەحمەد نەوەی شێخ تەها هەریری لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "شێخ تەها هەریری، شێخێکی گەورەی دەشتی هەریر بووە و مۆڵەتی خوێندنی لە بەغدا وەرگرتبوو و چل ساڵ لە تەریقەتی نەقشبەندی قوتابی هەبووە و بنەماڵەیەکی گەورەی ئەو ناوچەیە بووە".
ئەرشەد وەجی ئەحمەد گوتیشی: "ئێمە وەکو سیلسیلەی تەریقەتی نەقشبەندی، پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا هەیە و سیلسیلەیەکی تەریقەتی نەقشبەندی هەیە و ئێستاش ئەم سیلسیلەیە شێخ عوسمان بەڕێوەی دەبات لە ئیستانبوڵ و جێگای دەستخۆشییە کە TIKA هەستاوە بە نۆژەنکردنەوەی ئەم گۆڕستانە و پەیوەندی ئێمە و تورکیا بەردەوام دەبێت و چەندین بەرنامەی دیکەیان لەبەر دەستە و ئێمەش هاوکارییان دەبین".
ناوبراو گوتیشی: "شێخ تەها لە ساڵی ١٨٠٣ لەدایک بووە و لە ساڵی ١٨٧٥ کۆچی دوایی کردووە و لە سەردەمی عوسمانییەکان رۆڵی هەبووە و کەسێکی خوێندەوار بووە".
گۆڕستانی شێخ تەها هەریری دەکەوێتە نێوان شاری هەریر و شارەدێی باسرمە و هەشت گۆڕ لە خۆدەگرێت کە ساڵی رابردوو سهرۆكایهتی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و ههماههنگی (TIKA) نۆژەنی کردووەتەوە.