ھەولێر
لە میانەی چالاكییەكانی مانگی رەمەزاندا، یەكێك لە گەورەترن مۆلەكانی ھەولێردا ھەموو ئێوارەیەك نمایشكردنی زیكرەسەما ئەنجام دەدرێت.
تیمی زیكرەسەما بریتین لە شەش كەس كە لە توركیاوە ھاتوون كە سروودی ئایینی بە زمانەكانی كوردی، توركی و عەرەبی دەلێن و دوای بەربانگ دەست بە زیكرەسەما دەكەن و تا پارشیو بەردەوام دەبن.
ئەرەن ئەریش بەرێوەبەری گشتی مۆلەكە بۆ ئاژانسی ئانادۆل رایگەیاند:" یەكەمجارە لە ھەرێمی كوردستان نمیایشكردنی زیكرەسەما ئەنجام دەدرێت ودانیشتوانی ھەولێر بەم چالاكییە زۆر خۆشحالن. ئەم تیمە بە سێ زمانی سروودی ئایینی دەلێت. "
ئەرەن ئەریش دەربارەی چالاكیەكانیتریش وتی:" بەرنامەیەكیان بۆ ئافرەتان ئامادەكردوە كە تیایدا دروستكردنی خواردنە كەلتورییەكانی ئەم ناوچەیە پیشان ددرێت."