سلێمانی
ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زاندا، كریستیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و كریستیانه‌كانی شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی بۆ ڕێزگرتن له‌و مانگه‌و هه‌ستی برا موسڵمانهكانییان چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌گرنه‌به‌ر له‌وانه‌ش داخستنی دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌و پۆشینی جل و به‌رگی تایبه‌ت و ناردنی پیرۆزبایی بۆ موسڵمان و.... تاد.
ئه‌مساڵ جیاواز له‌ساڵانی ڕابردوو بۆ یه‌كه‌م جار له‌شاری سلێمانی قه‌شه‌یه‌ك بریاریدا له‌ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانداو وه‌ك هاوسۆزییه‌ك له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كان به‌ڕۆژو بێت، ئه‌و بڕیاره‌ش خۆشحاڵی زیاتری زانایانی ئایینی و موسڵمانه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌و زانایه‌كی ئایینی ئیسلامی ئه‌و هه‌نگاوه بهقوڵكردنهوهی زیاتری گیانی برایه‌تی نێوان هه‌ردولا ناو ده‌بات.
قه‌شه ئه‌یمه‌ن عه‌زیز هورمز سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می كه‌نیسه‌ی ماریوسف له‌سلێمانی تایبه‌ت به‌ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ)گوتی"ئێمه وه‌ك مه‌سیحییه‌كانی هه‌رێم پیرۆزبایی مانگی ڕه‌مه‌زان له‌موسڵمانان ده‌كه‌ین و داواكارین له‌خوای گه‌وره ڕۆژوی هه‌مووان قبوڵ بكات ، هه‌روه‌ها ڕێزی تایبه‌ت له‌م مانگه ده‌گرین و قهشهیهكمان بڕیاریدا له‌م مانگه‌دا وه‌ك هاوسۆزییه‌ك له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كان به‌ڕۆژوو بێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد"تائێستا له‌شاری سلێمانی هیچ كێشه‌و گرفتێك له‌نێوان موسڵمان و مه‌سیحییه‌كان نه‌بووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی برایانه ژیاون".
له‌لای خۆیه‌وه قه‌شه پاولۆ دهلۆلیۆ له‌باره‌ی هۆكاری به‌ڕۆژوبونی له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كاندا ڕایگه‌یاند"وه‌ك مه‌سیحییه‌كان پێمان خۆشه وه‌ك هاوسۆزی ده‌ربڕینێك به‌رامبه‌ر برا موسڵمانه‌كانمان و نزیك بونه‌وه‌ی زیاترمان له‌یه‌كتر ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌ڕۆژو بین".
له‌لای خۆیه‌وه مامۆستا جه‌عفه‌ر گوانی وته‌بێژی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئه‌و كاره‌ی قه‌شه كریستیانهكهی به‌هه‌نگاوێكی تر به‌ره‌و قوڵ بونه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی نێوان كریستیان و موسڵمانه‌كانی كوردستان وه‌سف كرد‌و گوتی، پێشوازی له‌و هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ین كه‌یه‌كه‌م نمونه‌یه‌و بۆیه‌كه‌م جاره قه‌شه‌یه‌ك وه‌ك هاوسۆزی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر موسڵمانه‌كان بڕیاریداوه به‌ڕۆژ بێت.
ئه‌وه‌شی گوت، مه‌رج نییه بهڕۆژووبونهكهی ئه‌وان هاوشێوه‌ی موسڵمانه‌كان بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هاوسۆزییه‌ی ئه‌وان نیشانییان داوه به‌شتێكی ئیجابی ده‌زانین، پێشتریش ئێمه چه‌ندان جار ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه بۆ هاوكاری و هاوسۆزی ده‌بڕین به‌رمبه‌ر برا كریستیانه‌كانمان.
ژماره‌ی خێزانه كریستیانه‌كانی شاری سلێمانی 100 خێزانه‌و له‌ئێستادا به‌هۆی ئاواره بونی كریستیانه‌كانی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه ژماره‌ی خێزانه كریستیانه‌كان له‌شاره‌كه‌دا ده‌گاته 250 خێزان.