Mesut Varol
24 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2022
وان - AA
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی کولتوور و گەشتوگوزاری وان، تیپی مۆسیقای شارستانییەتییەکانی ئانتاکیا لە دوورگەی ئاکدەمار کۆنسێرتێکی ساز کرد.
بۆ ئامادەبوون لە کۆنسێرتەکەدا، هاووڵاتییان بە بەلەم چوونە دوورگەکە و تیپی مۆسیقای شارستانییەتەکانی ئانتاکیا لەبەردەم کڵێسای ئاکدەمار بە زمانەکانی تورکی، کوردی، عەرەبی، فارسی، ئەرمەنی، ئینگلیزی و عیبری چەند گۆرانییەکیان پێشکەش کرد.
پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی وان بە وەکالەت، ئۆزان باڵجی بەرلە کۆنسێرتەکە گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە لەناو لقە جیاوازەکانی هونەردا، مۆسیقا زیاتر لە هەموویان کاریگەری لەسەر مرۆڤ دروست دەکات و گوتیشی: "لە وڵاتێکداین کە بە ژن و پیاو، گەنج و پیر، رۆژهەڵاتی، رۆژئاوایی، باکووری و باشووری، هەموویان کەسانی زۆر قەدرگرانن. هەمیشە خۆمم وەک دۆستی زانست، فێربوون، کولتوور و هونەر بینیوە. ئامانجمان خزمەتکردنی هەموو چین و توێژەکانی هاووڵاتییانمانە. لەگەڵ هەموو تیمەکەماندا خزمەتی شاری وان دەکەین".
لای خۆشییەوە بەڕێوبەری کولتوور و گەشتوگوزاری وان، ئەرۆڵ ئوسڵو باسی لەوە کرد کە لە پێناو خزمەتکردنی شارەکە زۆر چالاکییان ئەنجامداوە و رایگەیاند "میوانداری چالاکییەکی زۆر گرنگمان کرد. لە دوورگەی ئاکدەمار لەناو دەریاچەی واندا، کۆنسێرتێکمان ساز کرد کە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. جارێکی دیکەش رووخساری پرشنگداری وان-مان نیشانی هەموو جیهان دایەوە".