Abdullah Shukur
17 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2016
دوورگەی ئاکدەماری شاری وانی تورکیا بە جوانی وەرزی بەھار گشت گەشتیارانی شەیدای خۆی کرد و لە چالاکییەکانی ھەفتەی گەشتیاریش ژمارەیەکی زۆری گەشتیار روویان لەو دوورگەیە کرد.
ھاوکات کلێسای ئاکدەماری نیچو ئەو دوورگەیە کە لە ساڵی ٩١٥-٩٢١ لە لایەن شای گاکی یەکەم دروستکراوە چونییەکی دیکەی بەم دوورگەیە بەخشیوە.
دوورگەی ئاکدەمار بە گوڵە رەنگاورەنگەکانی بادەم رازاوەتەوە و گەشتیاران لە رێگەی کەناری شارۆچکەی گیواش دەتوانن سەردانی ئەو دوورگەیە بکەن.