ئەنتاڵیا
ئەمساڵ فێستیڤاڵی پرتەقاڵی ئاڵتونی ئەنتاڵیا پێدەنێتە پەنجاھەمین ساڵییەوەو بڕیارە لەمساڵدا بڕی خەڵاتەکانی دوو قات .زیاد بکات لەچاو ساڵانی پێشوودا.
شارەوانیی ئەنتاڵیا رایگەیاند: بۆ فێستیڤاڵی ئەمساڵ ٦٨ فیلمی درێژ کە بەشی ھەرە زۆریان یەکەم بەرھەمی دەرھێنەرە تازەکانن. ھەروەھا ٢٠٦ کورتەفیلم و ٩٩ فیلمی دۆکیۆمێنتەریی بەشدارییان پێدەکرێ.
بڕیارە فیستیڤاڵەکە لە ٤/ ١٠/٢٠١٣ لەشاری ئەنتاڵیا دەستپێبکات و حەفتەیەک بخایەنێ.