سیڤاس
پسپۆڕێکی تورکی بەناوی د. ئەمروڵڵا ھەیتە شارەزای ئێسکو جومگەکان لەبارەی کاریگەریی پێڵاوی پاژنە بەرز روونیکردەوە ئەو کچ و ژنانەی پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێ دەکەن، دەبێتە ھۆی دەرچوون و خواربوونەوەی ئێسکی پەنجە گەورەو شێوانی پەنجەکانی دیکە (توشی(ھاللوکس).
خواربوون ودەرچوونی ئێسکی پەنجە لەوئافرەتانە دەبینرێ کەتەمەنیان لەسەرووی ٣٠ ساڵە. ئەو ئافرەتانەیشی کاریگەریی نێگەتیڤی بۆماوەییان لەسەرە، ئەگەری تووشبوونیان بەڕێژەی ٩٠% ھەیە.
ھەیتە گوتی " پیڵاوێک پاژنەکەی بەرزتربێ لەپێنج سانتیمەتر، مەترسی زۆری ھەیە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ، چونکە ٩٠%ی کێشی لەش لەکاتی رۆیشتندا دەکەوێتە سەر قاچەکان و ئازاری زۆر دروست دەکات، بۆیە پێویستە ئافرەتان پێڵاوێک لەپێ نەکەن بەرزییەکەی ٣.٥ سم بێ بەڵکو تا دەکرێ پێڵاوی پاژنە نزم و تەخت(فلات) لەپێ بکەن"