ئاگری
لەفێستیاڤاڵەکەدا چەندین لێکۆڵینەوە لەسەر کەسێتی ھۆزانڤان و سترانبێژی کورد (عەڤداڵێ زەینەکێ) پێشکەشکران.
پارێزگاری ئاگری (تەکینارسڵانی) لەفێستیڤاڵەکەدا گوتی "ھەوڵی ناساندنی عەڤداڵێ زەینکێ ھۆزانڤان و دەنگبێژی کورد کە لەسەر دڵی خەڵک کاریگەریی زۆر قوڵی ھەیە، کارێکی زۆر گرنگە، ئەمە یەکەم فێستیڤاڵ و ھیوادارم ببێتە سەرەتایەکی زۆر چاک بۆ کارەکانی داھاتوو لەبواری کەلتووردا".
کارەکانی فێستیڤاڵ لە ھۆڵی ناوەندی پەروەردەی خەڵک بەڕێوەچوو.
لەبەشی کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا چەندین گۆرانی و مۆسیقای کوردیی پێشکەشکران و بەو جۆرە فێستیڤاڵی عەڤاڵی زەینکێ دوایی ھات.
عەڤداڵ زەینکێ شاعیرو گۆرانیبێژی کورد سەرەتاکانی سەرەتای ساڵانی ١٨٠٠ لەناوچەی ئاگری لەدایکبووە، ساڵی ١٩١٣ وەفاتیکردووە. بەیەکێ لەشاعیرو گۆرانیبێژە باشەکانی کوردستانی تورکیا دادەنرێ و لەدوای ئەو ھەموو ساڵە لەمردنی، ھێشتا گوێگرو خوێنەری شیعرو گۆرانییەکانی ھەر ماون.