ئانادۆڵ
گروپەکە بەشێوەزاری کوردی زازا بەناوی ( ئومیدیا مەستوو - ھیوای داھاتوو) لەلایەن شارەوانیی دەرسیم-تونجەلی یەوە دامەزراوەو بڕیارە لەمانگی ئۆکتۆبەر لە حەوت شاری ئەڵمانیا کۆنسێرت و ئاھەنگ سازبکەن.
دوای ساڵێک لەدامەزراندنی گروپی منداڵانی زازا، گروپە ئەلبومێکی گۆرانیان بەرھەمھێنا، ئەلبومەکە ھەشت گۆرانی تێدابوو بەشێوە زاری زازا و گۆرانییەکیش بەشێوەزاری کرمانجی، ھەروەھا سێ بەزمانەکانی تورکی، ئەرمەنی، ئینگلیزیش لەنێو بەۆھەمەکەیان تۆمارکراوە.
سەرۆکی شارەوانیی دەرسیم (ئەدیبە شاھین) گوتی"ئەو بەرھەمەی بەزمانی دایک ئامادەیان کردووە مانای زۆر دەگەیەنێ چونکە شێوەزاری زازایی کە لەناو شاری دەرسیم قسەی پێدەکرێ، لەلایەن (یونسکۆ)وە لەگروپی زمانە ونبووەکان ئەژمارکرابوو. ئێمەش وەک شارەوانیی دەرسیم، بەیارمەتیی ھونەرمەند (موحەمەد عەلی گولەر) ئەو گروپەمان درووستکرد".
ئەدیبە گوتیشی"بەرھەم ھێنانی ئەو بەرھەمەی منداڵان بەزمانی دایک و زمانەکانی دییکە. لەناوەوەو دەرەوەی وڵات ڕای خەڵکی کۆکردەوە. بەیارمەتیدانی ھاووڵاتیانمان لەدەرەوەی ووڵات دەچن بۆ ئەڵمانیا"