عەنتەب
ژنان و كچانی عەنتەب، باینجان و بیبەر و خەیار كە لە باخچەی ماڵەكەی خۆیان بەرھەمیان ھێناوە، دوای ریز كردن و راخستنیان، وشكیان دەكەن.ئەو نەریتە لە رابردوودا زیاتر باو بووە و بەمەبەستی بەكارھێنانیان لە وەرزی زستان ئەو بەرووبوومانە وشك دەكرایەوە، بەڵام لە ئێستادا بووەتە سەرچاوەی پەیداكردنی بژێوی و داھاتی ئەو ناوچەیە.جگەلە خواستی ناوخۆیی لەسەر بەروبومە وشك كراوەكان، بۆ دەرەوەی وڵاتیش دەنێردرێ چونكە خواستی كەسانی تاراوگەنشینی لەسەرە، ئەمەش بووەتە سەرچاوەی دابینكردنی داھات بۆ خێزانە دەست كورتەكان.ئیلیس كارەباش كە یەكێكە لە بەرھەم ھێنەرانی بەروو بوومی وشك كراوە بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی:" بیبەر، باینجان و خەیار دانە بەدانە بە داو ھەڵی دەواسین و بە ریز وشكیان دەكەینەوە."كارەباش لە گوتەكانی ئاماژەی بە نەریتێكی تایبەت بە ناوچەی عەنتەب كرد و گوتی:"دوای كۆكردنەوەی بەرھەمە سەوزەواتەكان، ریزیان دەكەین و دواتر بەپەتەوە بۆ وشك كردنەوە ھەڵیان دەواسین، ئەوانەی دەیانەوێ بە تاك و بە كۆ پێیان دەفرۆشین، كە ٥٠ دانەی نزیكەی ٣.٥ لیرەیە."ئەو بەرووبوومەی وشك دەكرێتەوە لە ماوەی نزیكەی ١٠ رۆژدا ئامادە دەبێ بۆ فرۆشتن، بەپێی گوتەی كارەباش خواستی جگەلە ناوخۆ، دەرەوەشی ھەیە.بەروبوومە وشك كراوەكان وەك چارەسەری دەرمانیش بەكار دەھێنرێ.كارەباش ھەروەھا ئاماژەی بە سودی ئەو سەوزە وشك كراوانە كرد كە وەك دەرمان و چارەسەری سروشتی گیایی بەكار دەھێنرێ.