سلێمانی
له كورده‌واریدا په‌ندێكی باو هه‌یه و زۆرجار كه‌سێك به‌كه‌سێكی تر ده‌ڵێ "خورماش له خانه‌قین زۆره"، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ بوونی دارخورمایه‌كی زۆر له ناوچه‌ی خانه‌قین .
خانه‌قین شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ربه پارێزگای دیاله‌یه و زۆربه‌ی دانیشتوانی كوردن، یه‌كێكه له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
په‌یامنێری ئاژانسی ئه‌نادۆڵو بۆ ئاماده‌كردنی هه‌واڵێك له‌سه‌ر خورمای خانه‌قین و كێشه و گرفته‌كانی كشتوكاڵا له‌ناوچه‌كه‌دا سه‌ردانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵ و ژماره‌یه‌ك له‌جوتیارانی ناوچه‌كه‌دا گفتوگۆی كرد.
سه‌ره‌تا (كامه‌ران عه‌بدوڵا محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی خانه‌قین بۆ AA دواو له‌باره‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوچه‌كه‌وه گوتی "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مساڵ كشتوكاڵی خانه‌قین به‌به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو باشتر بوو، چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌هۆی كه‌مئاوی و گرتنه‌وه‌ی ئاوی ڕوباری ئه‌ڵوه‌ن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و دامه‌زراندنی هاووڵاتیان و په‌راوێزخستن و گه‌ڕانه‌وه‌ی جوتیارانه‌وه، كشتوكاڵ له خانه‌قین باش نه‌بوو".
كامه‌ران عه‌بدوڵا گوتی" له‌ساڵی 2008 و 2009 ه‌وه ورده ورده كشتوكاڵ له‌خانه‌قین ده‌ستی بهبوژرانهوه كرد و جوتیاران گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زه‌وییه‌كانییان و باخ و بێستانه‌كانیان بوژانده‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتسی كشتوكاڵی خانه‌قین باس له‌وه ده‌كات له‌سنوری گه‌رمیاندا 200 هه‌زار زه‌وی دۆنمی به‌راو هه‌یه كه 105 هه‌زار دۆنمی ده‌كه‌وێته شارۆچكه‌ی خانه‌قین و 38 هه‌زاری تریش ده‌كه‌وێته ناوچه‌كانی قۆره‌توو مه‌یدانی سهربهخانهقین.
له‌باره‌ی ژماره‌ی باخه‌كانی سنوورهكهشهوه، به‌شی زۆری باخه‌كان خورمان "له ناوچه‌كه‌دا 2 هه‌زار و 750 دۆنم باخمان هه‌یه، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 300 دۆنمی خورمایه، به‌رهه‌می ئه‌مساڵی خورماش هێنده‌ی 4 ساڵی ڕابردوو ده‌بێت".
له‌خانه‌قین زیاتر له 21 جۆر خورما هه‌یه‌و به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵیش ئاماژه به‌وه ده‌كات باشترین جۆری خورما له‌دوای به‌سره خورمای خانه‌قینه "میرحاج ، خه‌ستاوی، خه‌زراوی، به‌رحی، مه‌كاوی، سیلانی، سوكه‌ری، به‌ربه‌ن، بههراب، جه‌عفه‌ری، تهبهرزهن، شه‌ته‌وی، دهقهل، ئه‌مریكی، جه‌ماله‌دین، ئه‌شره‌سی، مه‌كتوم، چهبچاب، حوزی، قه‌سه‌ب، بهتوش".
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا كێشه‌یه‌كی گه‌وره رووبه‌ڕووی باخه‌كانی خانه‌قین بویه‌وه، ئه‌ویش سوتانی باخه‌كانه، هۆكاره‌كه‌شی گۆڕینی شوێنی باخه‌كانه بۆ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون "تائێستا 150 دۆنم باخی خورما سوتاوه، ئه‌و باخانه‌ی ده‌سوتێنرێن ئه‌گه‌ر بۆمه‌به‌ستی نیشته‌جێبون بێت ئه‌وا ڕێگای دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون ناده‌ین و هه‌موو لایه‌نه پهیوهندارهكانیشمان له‌و بابه‌ته ئاگادار كردۆته‌وه".
بڕیاربوو ئه‌مساڵ ڤیستیڤاڵێكی تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌می خورمای خانه‌قین بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ڤیستیڤاڵه‌كه بۆساڵی داهاتوو دواخراوه.
شێخ فوئاد یه‌كێكه له خاوه‌ن باخه‌كانی خانه‌قین كه چه‌ندین جۆر خورمای هه‌یه، ئه‌و ئێستا سه‌رقاڵی ڕنینی به‌رهه‌می ئه‌مساڵی باخهكهیهتی و خۆشحاڵ بوو به‌وه‌ی كه‌ئه‌مساڵ به‌رهه‌مێكی زیاتری خورمای هه‌یه و به‌به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو بڕه‌كه‌ی زۆر زیادی كردووه.