ئاغری
ھارون ئوزەن بۆ AA رایگەیاند، دوای نەخۆشکەوتنی باوکم ھەموو بارگرانیی ماڵمان لە سەرشانی منە، خانووەکەمان تێکچووە و ئێستا لە خێوەتی مانگی سوردا دەژین .
ھارون گوتی"دوو ساڵ بەر لە ئێستا باوکم تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو، لەوکاتەوە من خوشک و برا و دایکم بەخێو دەکەم و بۆ پەیداکردنی بژێویی ژیانیان پێڵاو بۆیاخ دەکەم.
ھارون باسی لەوە کرد، ئەو لە پۆلی حەوتەمدایە، بەیانیان لە قوتابخانەیە و دوای نیوەڕۆ سندوقی بۆیاخکردنەکەی ھەڵدەگرێ و لە شوێنی جۆراوجۆردا پێڵاو بۆیاخ دەکا.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا ئەو لەبەر منداڵیی ناتوانێ خانوو بکا، ھەربۆیە داوای لە ھەموولایەک کرد خانوویەکیان بۆ دروست بکەن تا لەگەڵ دایک و خوشک و براکانی زستان لە خێوەتدا نەمێننەوە و نەخۆش نەکەون.
ئوزەن روونیکردەوە پارەی بۆیاخ بەشی پێداویستیی ماڵیان ناکا، زۆرجار شەوانە دایکم دەگری و منیش دڵگران دەبم.
دایکی ھارون کە تەمەنی ٤٧ ساڵە دەڵێ: ئەگەر ھارون نەبوایە منداڵەکانم برسییان دەبوو.