دیاربەکر
ھونەرمەند (سەزەن ئاکسو) لە سەر رێگای دیاربەکر - سیلڤان کۆنسێرتێکی ساز کردوو و جەماوەری خۆی خرۆشاند.
لە کۆنسێرتەکەدا سەزەن ئاکسو مۆڵەتی بە میدیاکاران دا تا دیمەنی دوو گۆرانی بگرن.
ئاکسو لە سەرەتای کۆنسێرتەکەدا رایگەیاند: دوای ٣٨ ساڵ ئاستی پەیوەندییەکانی ئێمە لە ئاستی پەیوەندی نێوان گۆرانیبێژ و تەماشەوان تێپەڕیوە و بووە بە پەیوەندیی خانەوادەیی.
ئاکسو داوای لە پاسەوانەکان کرد پێشی لە جەماوەرەکەی نەگرن و گوتی "متمانەتان بە جەماوەری من ھەبێ، ئێمە لێرە مەراسمێکی ٥٠٠ ھەزاری کەسی نەورۆزمان بەرێوە برد".
گوێگرانی سەزەن لەگەڵ گۆرانییەکاندا سەماو ھەڵپەڕکێیان دەکردو بەتەواوی خرۆشابوون.