بالی
63هه‌مین پێشبڕكێی شاجوانی جیهان له وڵاتی ئه‌ندۆنیسیا به‌ڕێوه‌چوو, (میگان یۆنگ)ی فلیپینی پله‌ی یه‌كه‌م و (مارین لۆرفێلین)ی فه‌ڕه‌نسی پله‌ی دووه‌م و (كارانزار نا)ی غانایی پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێنا.
شاجوانی نوێ له وڵاتی فلیپین له دایك بووه, به‌ڵام له ته‌مه‌نی 10 ساڵانه‌وه له ئه‌مریكا ده‌ژی, هه‌روه‌ها له چه‌ند فیلمێكیشدا ڕۆڵی بینیوه, له ئاهه‌نگی دوای پێشبڕكێكه‌دا هاونیشتمانیانی میگان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای وڵاته‌كه‌یان خۆشیی خۆیان ده‌ربڕی.
ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌ندۆنیسیا پێشبڕكێكه له جاكارتای پایته‌خته‌وه گوازرایه‌وه بۆ دورگه‌ی بالی, هه‌روه‌ها پێشبڕكێكه له‌لایه‌ن به‌شێكی هاوڵاتییانه‌وه سه‌ركۆنه كرا, بۆیه بڕگه‌ی نمایش به جلوبه‌رگی ژێره‌وه له پێشبڕكێكه‌دا ئه‌نجام نه‌درا.