سلێمان
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی ئه‌یلول سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان 95%ی ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگی لیست و قه‌واره‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند "6715 ویستگه ده‌نگی تێدا دراوه ئه‌و ئه‌نجامه هی 6378 ویستگه‌یه له‌كاتێكی تردا ده‌نگی ویستگهكانیتریش ئاشكرا ده‌كه‌ین".
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان (ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی) بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵو گوتی "به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا ده‌نگه‌كانی ده‌سه‌ڵات زیادی كردووه و له‌به‌رامبه‌ردا لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه‌می كردووه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی پرسیاره و قابیلی قبوڵ نییه".
هه‌ڵه‌دنی گوتی "ئه‌و ده‌نگانه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌كانمانه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون زۆر له‌وه زیاترن، بۆیه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌بێ و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین".
له‌لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د حه‌كیم گوته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه "ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كۆمسیۆن زۆر كه‌متره له‌و ژماره‌یه‌ی له‌لایه‌ن بریكارهكانمانهوه پێمان گه‌یشتووه، به‌هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن تانه له‌ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ده‌ده‌ین و هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین".
یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ AA دوا و گوتی"ئه‌و سكاڵایانه‌ی هه‌ن تائێستا یه‌كلا نه‌بوونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌و سكاڵایانه ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌ربخا".
ئه‌نجامی ده‌نگی لیست و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌م شێوه‌یه:
پارتی دیموكراتی كوردستان: 719 هه‌زار و 4 ده‌نگ
بزووتنه‌وه‌ی گۆران: 446 هه‌زار و 95 ده‌نگ
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان: 323 هه‌زار و 867 ده‌نگ
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان: 178هه‌زار و 681 ده‌نگ
كۆمه‌ڵی ئیسلامی: 113هه‌زار و 260 ده‌نگ
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: 20 هه‌زار و 795 ده‌نگ
سوشیالیست دیموكرات: 11 هه‌زار و 828 ده‌نگ
ئازادی- شیوعی: 11 هه‌زار و 768 ده‌نگ
ئاراسته‌ی سێیه‌م: 8 هه‌زار و 268دهن
لیستی رافیده‌ین: 5 هه‌زار و 963 ده‌نگ
لیستی كلدانی سریانی ئاشوری: 5 هه‌زار 599 ده‌نگ
لیستی پێشكه‌وتنی توكمانی: 5 هه‌زار و 173 ده‌نگ
لیستی ئاینده: 3 هه‌زار و 868 ده‌نگ
پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان: 3 هه‌زار و 605 ده‌نگ
مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان: 2 هه‌زار و 817 ده‌نگ
پارتی پارێزگارانی كوردستان: 2 هه‌زار و 420 ده‌نگ
لیستی مافی گه‌ل: 2 هه‌زار و 5 ده‌نگ
هه‌ولێری توركمانی: 1 هه‌زار 850 ده‌نگ
گۆران و نوێ بوونه‌وه‌ی توركمانی: 1726 ده‌نگ
یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی كوردستان: 1 هه‌زار و 117 ده‌نگ
به‌ره‌ی توركمانی: هه‌زار و 667 ده‌نگ
چاكسازی و گه‌شه: هه‌زار و 323 ده‌نگ
نه‌وه‌كانی رافیده‌ین: هه‌زار و 48 ده‌نگ
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان: هه‌زار و 2 ده‌نگ
لیستی سه‌ربه‌خۆكان: 864 ده‌نگ
روانت نیسان ماركوس: 517 ده‌نگ
ئیشخان ئیرشاك: 345 ده‌نگ
لیستی ئارام شاهین: 342 ده‌نگ
لیستی رزگاری: 257 ده‌نگ
په‌رێشان و هه‌ژاران: 127 ده‌نگ