شرناخ
پرۆفیسۆر عەلی ئاکماز سەرۆکی زانکۆی شرناخ سوپاسی گشت لایەنەکانی کرد بۆ ھاوکاری و سەرخستنی کۆڕبەندەکە و ئاشکراشی کرد بەجدی کار لە سەر خاڵەکانی بەڵاغی کۆتایی کۆڕبەند دەکەن و لە داھاتوودا بە ھاوکاری کۆمەڵێک پسپۆڕی تایبەتی شوێنەوارناسی لە شاخی جودی و ناوچەی سەفینە، دەست بە گەڕان و پیشکنین و کاری ھەڵکەندن دەکرێت.
ئاکماز ئاماژەی بە قۆناغی تازەی ئاشتی لە تورکیا کرد کە بۆتە ھۆی ئەوەی گەشتیارێکی زۆر ڕووبکەنە ناوچەکە و ھیواشی خواست ئاشتی سەرجەم وڵاتانای ناوچەکەو جیھان بگرێتەوە.
لەلای خۆیەوە پرۆفیسۆر دکتۆر ئیبراھیم بازیش ئاشکرایکرد بە ھاوکاری چەند لایەنێک ھەوڵی دروست کردنی فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر شاخی جودی و چۆنیەتی سەرکەوتن و فیداکاری لەو ناوچەیەدا بەرھەم دەھێنرێت کە ئامانج لێی راکێشانی گەشیاری زیاترە بۆ ناوچەکە و داواشی لە ھەموان کرد ھەرکەسو و لای خۆیەوە ئاگاداری پاراستنی سروشتی ئەو ناوچەیە بێت .
کۆڕبەندەکە لە ١٦ دانیشتن پێکھاتبوو و بە بەشداری ٦٥ زانای جیھانی و ٢١ زانای ناوخۆیی لەئۆتێل شاری نوح بەڕێوەچوو , لە کۆتایشدا سەرجەم ڕێنمایەکان درانە زانکۆی شرناخ تاکو کاری لەسەر بکرێت.