دیاربەکر
سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵلا گول، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەهۆی کۆچی دوایی دایکییەوە سەرەخۆشی لە سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر عوسمان بایدەمیر کرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئەنادۆڵو لە بەرپرسێکی شارەوانی دیاربەکر دەستی کەوتووە، سەرکۆمار گول تەلەفۆنی بۆ عوسمان بایدەمیر سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر کردووە. گول بەهۆی کۆچی دوایی عەزیزە بایدەمیری دایکی، خەمباری خۆی دەربڕی و سەرەخۆشی لە بایدەمیر کرد.
لەلایەکی دیکەوە، هەر بەهۆی کۆچی دوایی عەزیزە بایدەمیر، بولانت ئارنچ یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی تورکیا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە سەرەخۆشەیان لە عوسمان بایدەمیر کرد.