هه‌ولێر
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كه دوو حزبی ئۆپۆزسیۆنن له دوو به‌یاننامه‌ی جیاوازدا كه له سایتی ره‌سمیی خۆیان بڵاویان كردۆته‌وه، ته‌قینه‌وه خۆكوژیه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێریان سه‌ركۆنه‌كرد و داوایان له حكومه‌ت كرد "به‌هاوكاریی هاوڵاتیان ڕووبەڕووی هەر پیلان‌و هەوڵێكی تێكدانی ئاسایش و ئۆقرەیی هەرێمەكە ببنەوە".
هه‌روه‌ها داویان له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه "له رێگه‌ی ده‌زگا و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانیه‌وه به‌زویی سه‌ره داوی ئه‌و پیلانه له دژی ئارامی پایته‌ختی هه‌رێمی کورستان بدۆزنه‌وه و بۆ رایگشتی کوردستانی ئاشکرا بکه‌ن و بکه‌رانی به سزای یاسایی بگه‌یه‌نن".
ئه‌مڕۆ له هێرشێكی خۆكوژیدا كه چه‌ند چه‌كدارێكی خۆكوژ به دوو ئۆتۆمبێلی مینڕێژ كردیانه سه‌ر باره‌گای ئاسایش له هه‌ولێر, 6 كه‌س كوژران و 62 كهسیتریش بریندار بوون.