ههکاری
لە ئەنقەرەوە دوو ساڵ پێش ئێستا كوبرا ئاركان وەك مامۆستا لە شارۆچكەی شەمزینان ناوی هاتەوە و بە گریانەوە هات بەڵام لەوێ بەختەوەری دۆزییەوە.
مامۆستا ئاركان، بەهۆی ئەوەی لە بارەی ناوچەكەوە هەواڵی نەرێنی و لەبارەی مرۆڤەكانیشەوە شتێكی پێش وەختە لەمێشكیا دروست ببوو، بەنابەدڵی دەست بەكاركردن كرد لە شارۆچكەكە. دوای ماوەیەك مامۆستا كوبرا لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەمزینان سەفەر ئاكدەنیز یەكتر دەناسن، بە ''بەلێ'' وەڵامی داواكاری سەفەر دەداتەوە بۆ هاوسەرگیری.
ئاكدەنیز و ئاركان لە ئاهەنگێكدا هاوسەرگیریان كرد كە دوو رۆژ و دوو شەوی پێچوو، لە ئاهەنگەكەدا جگە لە خانەوادەی بووك و زاوا، چەندین كەسی دیكە لە شار و شارۆچكەكانی دەوروبەر و تەنانەت لە عێراق و ئێرانیشەوە بانگێشت كرابوون.
كوبرا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند لە شارۆچكەكە بەختەوەری دۆزیوەتەوە و گوتی: "هەرگیز چاوەڕێی كەسان و دەوروبەرێكی لەو شێوەیەم نەدەكرد، هەستی زۆر جوانم تام كرد، لە شەمزینان هەموو شتێك زۆر جوان و لەودیوی چاوەڕوانییەكانمەوە بوو. مرۆڤەكان زۆر گەرم و گوڕن و پەیوەندییەكی زۆر نزیك لە نێوانیاندا هەیە كە لەهیچ شوێنێك نییە، هاوكاریكردنێكی زۆری یەكتری هەیە بێ چاوەڕوانی هیچ شتێك لەبەرامبەردا. هەموو ئەمانە لە بینین و قسە كردن لەگەڵ خەڵكدا بە روونی تێدەگەیت، هاتمە شەمزینان و عەشقی ژیانم لێرە دۆزییەوە، زۆر دڵخۆشم و ئەوچاتر كە هاتم''.
ئاركان بە هاوپیشەكانی ئەوانەی كەنایانەوێ بێنە ئەو ناوچەیە دەڵێت: "پێویستتان بە ناسینی ئێرە و ژیان لێرە هەیە، مامۆستایان ئێرە بە دڵتەنگییەوە جێی دەهێڵن چونكە ئەوەی لێرە دەیبینن و دەناسن و دەژین وایان لێدەكات پەیوەست بن بێرەوە".
سەفەر ئاكدەنیزی زاوا كە خەڵكی شەمزینانە، رایگەیاند دوای ئەوەی لەگەڵكوبرا یەكتریان ناسی بڕیاری هاوسەرگیرییان دا و بەردەوام بوو و گوتی: "كورد و تورك مرۆڤگەلێكن زۆر لەیەكتر ئەچن، لە راستییا ئێمە هیچ جیاوازییەكمان نییە. تەنها ئەوەندە پێویستە مرۆڤەكان دەرگای دڵیان بۆ یەكتری بكەنەوە، بە خۆشەویستی و هەستەوە لەیەك نزیك ببنەوە".