نیویۆرك
تابلۆیەكی نیگاركێشی بەناوبانگی ئیسپانی پابلۆ پیكاسۆ بە ناوی "لیس فیمێس دی ئەلگر" (ئافرەتەكانی جەزایر) لەزیادكردنێكی ئاشكرادا لە نیویۆرك بە 179 ملیۆن و 365 ھەزار دۆلار فرۆشرا.
تابلۆیەكەی پابلۆ پیكاسۆ بە ناسناوی بەھاترین تابڵۆ دەست نیشان كرا كە لە زیادكردنێكی ئاشكرای ھونەریدا فرۆشرابێت. تابڵۆكە لە ساڵی 1955 بە رەنگی زەیتی كێشراوە و بە یەكێك لە باشترین بەرھەمی ھونەری دادەندرێت.
ڤیكتۆ و سالی لە ساڵی 1997دا تابلۆیەكەی پیكاسۆیان بە 31 ملیۆن و 900 ھەزار دۆلار لە گانز كڕیبووەوە لەزیادكردنەكەدا بە 179 ملیۆن و 365 ھەزار دۆلار فرۆشرا و چووە لای خاوەنی تازەی بەڵام ناوی خاوەنە نوێیەكەی ئاشكرا نەكراوە.
تا بەم دواییەش بەھاترین بەرھەمی هونەری كە لە زیادكردنێكدا فرۆشرابێت تابلۆیە سێ پارچەییەكەی فڕانسیس بێكەری ئینگلزی بوو كە لە ساڵی 2013دا بە بڕی 142 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
بەھاترین تابلۆی جیهان كە لە دەرەوەی زیادكردنی ئاشكرادا فرۆشرابێت تابلۆكەی نیگاركێشی فەڕەنسی پاوڵ گۆجن-ە بە ناوی "كەی شوم پێ دەكەی" كە لەساڵی 1892 كێشراوە و بە 300 ملیۆن دۆلار فرۆشرابوو.