ئه‌نقه‌ره
ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 7.4 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر باكووری خۆرهه‌ڵاتی نیپاڵی هه‌ژاند".
ناوه‌نده‌كه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ڕی خۆیدا له ئینته‌رنێت بڵاوی كردووەته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بوومه‌له‌رزه‌كه له‌دووری 83 كم له كاتماندوی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته و له قوڵایی 18.5 كم روویداوه، كه له كاتماندوی پایته‌ختی نیپاڵ و نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندستان هه‌ستی پیكراوه.
له 25ی نیسانی ئه‌مساڵدا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.8 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر نیپاڵی هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 8 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 18 هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون.