كیێڤ
سەرۆكی ئۆكراینا پیتڕۆ پڕۆشینكۆ نیگەرانی لەو ھەیە جوداخوازەكان بە تانك ھێرشی لە ناكاو ئەنجام بدەن لەو بارەیەشەوە دەڵێت: "كاریگەرترین ھێرشی دوژمن ئەوەیە بە تانك ھێرشت بكاتە سەر بۆیە ئێمە لە ئێستادا زۆر گرنگی بە دژە تانك دەدەین".
پیتڕۆ پڕۆشینكۆ بە یاوەری وەزیری بەرگری ستیپان پۆلتۆراك و سكرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئۆكراینا ئەلێكساندەر تورچینۆڤ مانۆڕی سەربازیی سوپای ئۆكراینایان لە ناوچەی چەرنیگۆڤسكا بەسەركردەوە.
پڕۆشینكۆ لە نزیكەوە چاودێری چەك و مووشەكەكانی سوپای وڵاتەکەی كرد و دواتر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرد. سەرۆكی ئۆكراینا پیتڕۆ پڕۆشینكۆ نیگەرانی خۆی لە مەڕ ھێرشی لە ناكاوی جوداخوازەكان دەربڕی گوتی: "كاریگەرترین ھێرشی دوژمن ئەوەیە بە تانك ھێرشت بكاتە سەر بۆیە ئێمە لە ئێستادا زۆر گرنگی بە دژە تانك دەدەین".
سەرۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەش دا كە پێویستە وڵاتەکەی ناوی بچێتە نێو ناوی ئەو پێنج وڵاتەی كە چەك ھەناردە دەكەن، راشیگەیاند لە ئێستادا كار لەسەر ئەوە دەكەن جێگرەوەی ئەو چەكانە بەرھەم بھێنن كە لە دەرەوە ھاوردەی دەکەن.