Orhan Topal
09 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2019
مه‌ككه - AA
سه‌رۆكایه‌تیی دامه‌زراوه‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی مه‌ككه پێشانگای به‌رگه‌كانی كه‌عبه بۆ حاجییه بیانییه‌كان ده‌كاته‌وه كه به‌رگی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خودای لێبێت له‌گه‌ڵ به‌رگه‌كانی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانیی تێدایه.
یه‌كێك لهپێشانگاكان له‌نێو دامهزراوهكهدایه و تێیدا نموونه‌ی شوێنه گرنگه ئاینییه‌كانی مه‌ككه و مه‌دینه به قافڵهكانی حاجییانی جیهان ده‌ناسێنرێت.
هه‌روه‌ها له پێشانگاكه‌دا ئاوی زه‌مزه‌م و چۆنێتیی ده‌رهێنان و پاككردنه‌وه‌ی ده‌ناسێنرێت و ئاوی زه‌مزه‌میش پێشكه‌شی حاجییان ده‌كرێت.
له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا جلوبه‌رگی كولتووریی مه‌ككه‌ییه‌كان ده‌ناسێنرێت و تابلۆی هونه‌ریی كه‌عبه كه له‌لایه‌ن ژنانه‌وه كێشراوه نمایش ده‌كرێت.
پڕۆفیسۆر د. ئه‌نبیا یڵدرم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌بێژان له به‌شی فه‌رمووده‌ی كۆلێژی ئیلاهیاتی زانكۆی ئه‌نقه‌ره كه ئاماده‌ی پێشانگاكهبوو رایگه‌یاند، ئاوی زه‌مزه‌م ئاوێكی پیرۆزه و گوتی، "دابه‌شكردنی و داوێنكردنهوه و پێشكه‌شكردنی ئاوی زه‌مزه‌م له‌سه‌رده‌می مامی پێغه‌مبه‌ر حه‌زره‌تی عه‌باسه‌وه بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه به زه‌مزه‌می ناسراون ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. كۆمپانیایه‌ك پێكنه‌هاتووه، به‌ڵكو بۆ هه‌ر حاجییه‌ك پێنج لیتر ده‌نێرن".