Fırat Taşdemir
01 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2023
مەککە – AA
سەدان هەزار موسڵمان کە لە سەرتاسەی جیهانەوە هاتوون، دوای تەواوکردنی پرۆسەی بوونە حاجی لە خاکی پیرۆز، کەعبە جێ دەهێڵن.
موسلمانان بە کۆمەڵ دوای بەجێگەیاندنی فەریزەکانی حەج لەسەر خاکی پیرۆز لە رۆژی سێیەمی جەژنی قورباندا لە ناوچەی جەمەرات شەیتانیان بەردباران کرد و دواتر تەوافی بەجێهێشتنیان بە دەوری کەعبەدا کرد.
راوێژکاری سەرۆکایەتیی فەرمانگەی کاروباری ئایینی تورکیا، ئولڤی ئەتا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە حاجییەکان تەواوی فەریزەکانی حەجیان ئەنجام داوە، گوتی: "سبەی گەڕانەوەی حاجییان بۆ تورکیا دەست پێ دەکات، دوا کاروانی حاجییان لە ٢٤ی تەمووز بۆ تورکیا بەڕێ دەکەوێت".