Rewa Mahmood Hasan
17 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2021
سلێمانی - AA
ئەمڕۆ ١٧ی کانوونی دووھەمی ٢٠٢١ دژی سووکایەتی پێکردن بە ھونەرمەندی کۆچکردوو کەریم کابان لەلایەن خانمە مۆدێلێکەوە، کۆمەڵێک ھونەرمەندی شاری سلێمانی کەمپینێکی واژووکۆکردنەوەیان لە سەرانسەری ھەرێمی کوردستان راگەیاند بۆ لێپرسینەوەی یاسایی بەرامبەر ئەو خانمە مۆدێلە و داوای لێبوردنکردنی لە بنەماڵە و ھاوڵاتيیانی کوردستان.
کاتژمێر ١١ لە پارکی نالی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی لەوبارەیەوە بەڕێوەچوو کە تیاییدا کۆتایی بە ھەڵمەتی واژوو کۆکردنەوەکە ھێنرا کە ئامانج لێی ئیدانەکردنی ئەو جۆرە ھەڵسوکەوتانە بوو کە تیاییسا بێڕێزیکرا بەرامبەر گیانی پاکی ھونەرمەندێکی گەورەی ھەرێمی کوردستان.