Hatice Özdemir Tosun
05 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2021
ئەنتاڵیا - AA
پارکی سروشتیی و باخچەی ئاژەڵانی گەورە شارەوانی ئەنتاڵیا، کە یەکێکە لە گەورەترین باخچەی ئاژەڵانی تورکیا لە رووی فراوانی ژیانی سروشتیی، میوانداری ١٥ جۆر باڵندەی توتی دەکات کە ژمارەیان ١٨٥ توتیە.
سەرەڕای پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، باخچەکە لە ساڵی رابردوودا نزیکەی ٤٠٠ هەزار گەشتیاری لە خۆگرتووە، بەڵام بە هۆی گرتنەبەری رێوشوێنەکان ئارامترین سەردەمی بەڕێ دەکات.
لەو باخچەیەدا کە ١٣٥ جۆر ئاژەڵ هەیە و ژمارەیان هەزار و ٥٠٠ ئاژاڵە، لەنێویاندا باڵندەی توتی رەنگاورەنگ هەن کە جێی سەرنجن.
باڵندە توتیەکان کە لە باخچە جیاوازەکانی ئاژەڵانەوە هێنراون لەگەڵ ئەوانەی بە رێگەی نایاسایی براونەتە تورکیا یان بەڵگەیان نییە لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە لەو باخچەیەدا شوێنی شیاویان بۆ دابینکراوە.
بەڕێوەبەری باخچەکە، ئایگوڵ ئارسون، ئاماژەی بەوە کرد کە توتیەکان لە لایەن کەسانی پسپۆڕەوە چاودێری دەکرێن و بەخێودەکرێن.
باخچەی ئاژەڵانی ئەنتاڵیا میوانداری توتی رەنگاورەنگ دەکات