Özcan Yıldırım,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
یەکی ئایار كە لە خەباتی جیهانی كرێكارانەوە لە پێناو دانانی پێوانەیەكی هاوبەش بۆ ماوەی كاركردنی رۆژانە سەریهەڵداوە لە چەندین وڵاتی جیهان وەك رۆژی جیهانیی كرێكاران و جەژنی كرێكاران، یاددەكرێتەوە.
یەکی ئایار كە لە ئەنجامی خەباتی كرێكارانی ئەمریكا لە ساڵی 1884دا لە پێناو كەمكردنەوەی ماوەی كاركردنی رۆژانە بۆ هەشت كاتژمێر سەریهەڵداوە و ساڵی 1886 مانگرتنەكان بەجۆرێك فراوان بوون، بابەتەكە بووە پرسێكی جیهانی.
لە كۆنگرەی رێكخراوی نێودەوڵەتیی برایەتیی كرێكاران كە ساڵی 1889 لە پاریس بەڕێوەچوو، بڕیار درا رۆژێك وەك جەژنی كرێكارانی جیهان دەستنیشان بكرێت و لەسەر پێشنیازی سەندیكاكانی ئەمریكا ئەو رۆژە بە یەکی ئایار دیاریكرا.
لە چەندین وڵاتی جیهان یەکی ئایار وەك "جەژنی كرێكاران"، "رۆژی جیهانیی كرێكاران"،"جەژنی رەنجدەران" و چەندین ناوی دیكە یاددەكرێتەوە و كراوەتە پشووی فەرمی.
یەكەم ئاهەنگی جەژنی كرێكاران لە ئیستانبوڵ، ساڵی 1912 ئەنجامدرا.
جه‌ژنی كرێكاران یه‌كه‌مجار له سنووره‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا له 1911 له لایه‌ن كرێكارانی توتنه‌وان، لۆكه و به‌نده‌ره‌كان له سێلانیك پیرۆز راگیرا و یه‌كه‌مجاریش له ئیستانبوڵ له 1912 پیرۆز راگیرا.
له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه دۆستانهییهكانی كۆماری توركیا و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران له یەکی ئایاری 1922 له ئه‌نقه‌ره جه‌ژنی كرێكاران پیرۆز راگیرا. بۆ یه‌كه‌مجاریش له مێژووی كۆماری توركیا له یەکی ئایاری 1923 وه‌ك جه‌ژنێكی فه‌رمی پیرۆز كرا.
ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانی یەکی ئایار له 1977 له گۆڕه‌پانی ته‌قسیم له ئیستانبوڵ بووه رووداوی ناخهه‌ژێنی لێكهوتهوه و له كاتی گوتاردانی سه‌رۆكی گشتیی DİSK ، كه‌مال توركلهر ته‌قه كرا و له ئاكامدا 36 كه‌سی به‌شداربوو له چالاكییه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌كردنه پاساوی ئه‌و رووداوه دوای كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی 12ی ئهیلوول یەکی ئایار له جه‌ژنه فه‌رمییه‌كان ده‌رهێندرا و پیرۆزڕاگرتنیشی قه‌ده‌غه كرا.
دوای قۆناغی 12ی ئهیلوول كه یەکی ئایاری له رۆژانی پشووی فه‌رمی ده‌رهێنا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی توركیا له 2009، یەکی ئایاری وه‌ك "ڕۆژی زه‌حمه‌تكێشان و هاوپشتی" كرده پشووی فه‌رمی.