Heman Hussein Yaseen
26 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2022
ههولێر - AA
ئەمڕۆ شەممە، بەبۆنەی ١١١ھەمین ساڵەی رۆژنامەگەریی تورکمانییدا، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پکھاتەکان لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتی رێزلێنانی بەخشی بە ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن و رۆژانامەوانان کە لە بواری رۆژنامەگەرییدا خزمەتی ئەو پێکھاتەیان کردووە.
لە دەستپێکی رێوڕەسمەکەدا، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، ئایدن مەعروف وێڕای بەخێرھێنانی میوانان، گوتارێکی پێشکەیش کرد و تیاییدا تیشکی خستەسەر دۆخی رۆژنامەگەریی و ئەو رۆژنامەوان و دەزگا راگەیاندنانەیشی کە رۆڵیان ھەبووە لە گرنگییدان بە پێکھاتەکان.
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، ئایدن مەعروف باسی لە گرنگی بەشداریکردنی پێکھاتەکان لە پڕۆسەی سیاسییدا کرد و، رایگەیاند کە، ھەوڵێک ھەیە بۆ لادانی کورسی کۆتا لە ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمدا، ئەوە بە پێچەوانەی خواستی پێکھاتەکانە و، کاریگەریی خراپیشی دەبێت لەسەر بەشداریپێکردنیان لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا.

دواتر سکرتێری پەرلەمانی کوردستان مونا قاوەچی گوتارێکی پێشکەیشی ئامادەبووان کرد و تیاییدا باسی لە رۆژی رۆژنامەگەری تورکمان کرد و، رایگەیاند کە، ٢٥ی شوبات وەکو رۆژی رۆژنامەگەری تورکمانی دیاریکراوە و بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە نەتەوەی تورکمان وەکو سێیەم نەتەوەی عێراق و دووەم نەتەوەی ھەرێمی کوردستان دەکەم کە شانبەشانی براکانییان بۆ خەبات لەپێناو پێکەوەژیان خەباتیان داوە، دەکرێت ئەم رۆژە رۆژێک بێت بۆ دەربڕینی خواست و ئیرادەی گەلی تورکمان وە سەرەتایەک بێت بۆ یەکێتیی گەلەکەمان''.
ھاوکات لەرێورەسمەکەدا، کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان ھاکان کاراچەی وێرای پیرۆزباییکردن لەم بۆنەیەدا، رایگەیاند کە، ھەموومان بەیەکەوە یادی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی تورکمانی لە ساڵی ١٩١١ واتا ١١١ ساڵ لەمەوبەر دەکەینەوە و، بەردەوام یادیکردنەوەی یەکەم رۆژنامەی تورکمانیی خواستی ئێمەیە، ئێوهی رۆژنامهنووسان ئهركێكی قورستان لهسهر شانه، بهر له ههمووشتێك گهیاندنی راستییهكانی كۆمهڵگا له ههموو بوارهكان''.
هاكان كاراچهی گوتیشی: ''رێز له كار و چالاكی ههموو راگهیاندنهكانی توركمان و میدیاكاران دهگرین و، بهم رێگایهوه پهیامی ئێوه بۆ یهكگرتوویی و یهكێتیی نێوانتان بهرز دهنرخێنین''.
ههر له رێورهسمهكهدا، خهڵاتی رێزلێنان بهسهر كۆمهڵێك دهزگای میدیایی و رۆژنامهنووس دا دابهشكرا.

له رێورهسمهكهدا بهتایبهتی رێز له خهبات و ماندووبوونی كارمهندانی ئاژانسی ئانادۆڵو گیرا و، خهڵاتی رێزلێنان پێشكهیش به دهزگاكه و، ستافی رۆژنامهوانانی ئاژانس كرا.
رۆژنامەی حوادس بە یەکەم رۆژنامەی تورکمانی ھەژماردەکرێت، یەکەم ژمارەی لە ٢٥ی شوباتی ١٩١١ لە کەرکووک دەرچوو، ئەو رۆژە کراوەتە رۆژی رۆژنامەگەری تورکمانی
رۆژنامەی حهوادس، یەکەم ژمارەی تەنیا بە زمانی تورکی و بە ئەلفوبێی سامی (عەرەبی)دەرچوو، رۆژنامەکە لە کەرکووک بۆ ماوەی ھەشت ساڵ بەردەوام بوو، بەھۆی ئەوەی لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەو کات نەگونجا، لەلایەن ئینگلیزەکانەوە لە ساڵی ١٩١٨ کۆتایی بە بڵاوکردنەوەی ھێنرا.
رۆژی یەکشەممە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ژمارە ١٣ی ئاسایی خۆیدا پرۆژە بڕیاری "بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمان"ی خستە دەنگدان، بە دەنگی ٧٣ پەرلەمانتار پەسند کرا و بە فەرمی رۆژی ٢٥ی شوباتی ھەموو ساڵێک بە رۆژی رۆژنامەگەریی تورکمانی ناسێندرا.
