Haydar Karaalp
27 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2021
بەغدا - AA
لە ھەشتەمین فیستیڤاڵی "عێراقیم و دەخوێنمەوە" کە لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو، ٣٠ ھەزار کتێب نمایشکران.
لە میانی فیستیڤاڵەکە کە لە شەقامی ئەبونوئاس لە کەناری رووباری دیجلە لە بەغدا بەڕێوەچوو، ٣٠ ھەزار کتێب بە کتێب دۆستان ئاشناکرا.
هاوکات سەردانیکاران دەیانتوانی بە خۆڕایی ئەو کتێبانە بەدەستبھێنن کە خوازیارین. لە فیستیڤاڵەکەدا، جگە لە نمایشکردنی کتێب چالاکی وێنەکێشان، مۆسیقا و لە بوارەکانی دیکە پێشکەش کرا.
رێکاری ئەمنیی توندوتۆڵ لە شەقامی ئەبونوئاس و دەوروبەری گیرایەبەر.