As Sulaymaniyah
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٨٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ٢٥٩ کەس و لە ھەولێر ١٤٢ کەس و لە سلێمانی ٨٨ کەس و لە گەرمیان ٣٣ کەس و لە راپهڕین ٣٤ كهس و ھەڵەبجەیش ٣٢ کەس.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٠٩ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارە لە ھەولێر بووە بە ٢٢١ کەس و له سلێمانی ٢٧ کەس و لە گەرمیان ٣٦ کەس و لە ھەڵەبجەش ٢٥ کەس.
ھەروەھا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩ کەسی دیکە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیە:
شهش کەس لە ھەولێر، نۆ کەس لە سلێمانی و چوار له دهۆك بووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٣٧٠ ھەزار و ٥٩٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٣٥ ھەزار و ٤٠٩ تووشبووی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
هاوکات ھەزار و ٣٠٨ کەس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا ٢٢ ھەزار و ٣٢٦ کەس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ١١ ھەزار و ٧٧٥ کەس لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن