Rawan Subhi Obaiullah
11 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2026
چالاکییەکان چوارەمین فێستیڤاڵى جلوبهرگی كوردی ناسراو بە فێستیڤاڵی "شهل و شهپك" له سهنتهرى شارى زاخۆ بەردەوامە و لە میانی چالاکییەکانیشدا، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی و چەندین کەسایەتی تر ئامادە بوون.
ئەمڕۆ شاری زاخۆ میوانداری چوارەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" و جلوبەرگی کوردی کرد کە ئامانج لێی بهكارهێنان و پۆشینی ئهو جلوبهرگهیه تاوهكو جارێكی دیكه بكرێتهوه كولتوور و به كۆمهڵگه بناسرێنهوه.
لە یەکەم ڕۆژی چالاکییەکەدا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی و چەندین نووسەر، لێکۆڵەر، هەڵبەستڤان و دیزاینەری جلوبەرگ ئامادەبوون.
لە فێستیڤاڵەکەدا، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، کولتوور و ڕەسەنایەتی پۆشاکی کوردی نمایشکران و چەندین نمایشی هونەری پێشکەش کران.
چالاکییەکانی ئەم ڕووداوە کولتوورییە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.
بڕیارە سبەی و لە دوایین ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا پانێڵی کولتووری بە بەشداریی چەندین توێژەر بەڕێوەبچێت. لە دانی ئێوارەشدا، چالاکییەکان بە گەڕان بەناو بازاڕی کۆنی زاخۆ، پێشکەشکردنی بەرهەمی گرووپە فۆلکلۆرییەکانی نەیجیریا، باتیفا، زاخۆ، هەورامان و دەنگبێژانی چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان و دەرەوە بەردەوام دەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری زاخۆ، ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم فێستیڤاڵە پاراستن و زیندووکردنەوەی میراتی ڕۆشنبیری و نیشاندانی جوانی و ڕەسەنایەتی جلوبەرگە کوردییە کۆنەکانە، کە وەک بەشێکی گرنگی ناسنامەی نەتەوەیی و مێژوویی ناوچەکە تەماشا دەکرێت.