Hemin Othman Mohammed
11 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2026
کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، ئەرمان تۆپچو پێشوازی له شاندێكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ كرد.
شاندهكه كه پێكهاتبوون لە سەرۆکی فراکسیۆنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کوردەوان جەمال و ئەندامانی پەرلەمان، عەدنان حوسێن، هێشوو غەریب و خالید محەمەد لهگهڵ کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر ئەرمان تۆپچو كۆبوونەوه.

سهبارهت به دیدارهكه کۆنسوڵخانەی گشتی توركیا له هەولێر ڕاگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه و، تیایدا هاتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنمان بۆ پێشهاتە سیاسییەکانی ئێستا کرد و، جارێکی دیکە جەختمان لەسهر ئهوە کردەوە کە لە چوارچێوەی نیازپاکی هاوبەشدا دەرگاکانی تورکیا بۆ هەموو کوتلە سیاسییەکان کراوەیە".
جووڵانەوەی نەوەی نوێ خاوەنی ١٥ کورسین لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.