Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin,Rewa Mahmood Hasan
07 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2020
سلێمانی - AA
به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژیی و پشێویی له خۆپیشاندانەکانی چەمچەماڵ و لە ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گولـلە له نزیک لقی پارتی دیموکراتی کوردستان، خۆپیشاندەر ئه‌دهه‌م یەحیا تەمەن ٢٦ ساڵان گیانی لەدەستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.
له‌وباره‌یه‌وه گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چه‌مچه‌ماڵ، شەریف رەحیم، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دوو كه‌س له خۆپیشانده‌ران به برینداریی گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه كه هه‌ردووكیان به‌ركه‌وته‌ی فیشه‌ك بوون.
شەریف رەحیم راشیگه‌یاند: "یەکێک له خۆپیشانده‌ره‌كان گیانی لەدەستدا، به‌ڵام ئه‌وی دیكه‌یان رەوشی ته‌ندروستیی جێگیرە".