Rewa Mahmood Hasan
07 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2020
سه‌یدسادق- AA
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژیی و پشێویی له خۆپیشاندانه‌كانی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی قه‌زای سه‌یدسادقدا، نووسینگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی به‌خشین، كه ده‌زگایه‌كی خێرخوازی سه‌ربه كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، تاڵانكرا و سووتێنرا.
له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌یدسادقی ده‌زگای خێرخوازیی به‌خشین، هیوا عوسمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ده‌زگاكه‌یان نووسینگه و سندوقی هاوكاریی له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، و هاوكاریی خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌دار ده‌كه‌ن و سندوقه‌كه‌ی قه‌زای سه‌یدسادقیان بۆ دهستگیرۆییكردنی مناڵانی هه‌تیوه.
- "خۆپیشانده‌ران لانیكه‌م ملیۆنێك و ٣٠٠ هه‌زاری مناڵانی هه‌تیویان بردووه"
هیوا عوسمان باسی له‌وه‌كرد سندوقی ده‌زگاكه‌یان، كه ئامانج لێی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریی بووه بۆ مناڵانی شه‌هید و هه‌تیو، لانیكه‌م ملیۆنێك و ٣٠٠ هه‌زاری تێدا بووه، و گوتی: "هه‌موو پاره‌كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه براوه و تاڵان كراوه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه، نووسینگه‌ی ده‌زگاكه‌یان سووتێنراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به گوته‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له به‌ره‌ی هه‌ژارانه.