Zana Natık Kerem
14 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە تاوانی ئەنفال کە رژێمی پێشوو، دەرھەق بە گەلی کورد ئەنجامیداوە، کارەساتێکی بە ئازار و پەڵەیەکی رەشە بە نێوچەوانی مرۆڤایەتیی.
مستەفا کازمی لە سی و سێیەمێن ساڵیادی تاوانی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە:
"ئەمڕۆ سی و سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی پڕۆسەکانی تاوانی ئەنفال تێپەڕدەبێت کە رژێمی پێشوو درھەق بە گەلی کوردمان ئەنجامداوە و بەھۆەیەوە دەیان ھەزار قوربانی لێکەوتەوە و سەدان گوندی کوردنیشنیش خاپوورکراون و دانیشتوانەکانی ئاوارەبوون، ئەوەیش کارەساتێکی بەئازار و پەڵەیەکی رەشە بە نێوچەوانی مرۆڤایەتیی".
سەرۆکوەزیرانی عێرق، مستەفا کازمی ھەروەھا لە یەپامەکەیدا رایگەیاندووە "بەخەم و ئازارەوە، یادی ئەم تاوانە بە ئازارە دەکەینەوە و سەری رێز و نەوازش بۆ شەھیدان و قوربانیانی ئەو تاوانە دادەنوێنین".
گوتیشی: "بە یادکردنەوەی ساڵانەی ئەو تاوانە، دەبێت ھانی ھەموو حکوومەتەکان بدرێت لەوەی بە جیددی کار بکەن بۆ نەگەڕانەوەی دیکتاتۆریەت، ھەروەھا رەتکردنەوەی ھەموو ئەو ھەوڵانەی کە بە ئامانجی زیندووکردنەوەی سیاسەتەکانی جیاکاریی، سەرکەوتکاری و پەراوێزخستن دەدرێن".
ئەوەشی گوتووە: "ھەروەھا ئەو تاوانە وەحشیگەرانەی کە بەرامبەر بە گەلی عێراق ئەنجامدراون، ئەوە دووپات دەکاتەوە کە نەهجی دیموکراتی، چاکسازیی، پێکەوەژیانی ئاشتییانە تاکە رێگان لە بەردەم ئایندەی عێراق کە ئاشتی، خۆشەویشتی و لێبوردەیی تیایدا بەرقەراربن، جگە لەوەیش یەگرتوویی وڵات، خۆشگوزەرانی و دادپەروەریی ئامانجی سەرەکیین لەوەی عێراق ببێت بە وڵاتێکی بەھێز، ئاسایش و سەقامگیر".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە کۆتایی پەیامەیەکدا رایگەیاندووە کە سەربەرزی بۆ ئەو کەسانەی کە لە شۆڕشی دژبە دیکاتۆریەت بوونەتە قوربانیی.