عێراق

هەولێر.. سێزدەهەمین پاڵەوانێتی شەترەنجی نێودەوڵەتی بەرێوەدەچێت

یاریزان سارا مەسعوود: "پارساڵ بوومە پاڵەوانی کچانی عێراق و توانیم پلەی یەکەم بەدەست بهێنم لەسەر ئاستی تەمەنی بیست ساڵی کە تەمەنم ١٦ ساڵ بوو، بەم دواییەش لە وڵاتی تونس توانیم ببەمە خاوەنی مەدالیای بڕۆنز".

Heman Hussein Yaseen Yaseen  | 19.04.2019 - نوێکردنەوە : 20.04.2019
هەولێر.. سێزدەهەمین پاڵەوانێتی شەترەنجی نێودەوڵەتی بەرێوەدەچێت

Arbil

هەولێر - AA

بەچاودێری یەکێتی شەترەنجی عێراق و بەھاوکاری یەکێتی ناوەندی شەترەنجی کوردستان بەسەرپەرشتی یانەی شەترەنجی خانزاد رۆژی ١٧ی نیسان، سێزدەهەمین پاڵەوانێتی شەترەجی نێودەوڵەتی خانزاد بەبەشداری چەندین یاریزان لەسەر ئاستی کوردستان وعێراق و ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبی، لە شاری هەولێر دەستی پێکرد و پاڵەوانەتییەکە ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت کە تا ٢١ی نیسان بەردەوامە.

پاڵەوانێتیەکە بەشێوەی کراوە لەسەر ئاستی کوڕان و کچان بە ٩ جەولە ئەنجام دەدرێت و یاریزانێکیش کە یەکەمی سەر عێراق و وڵاتانی عەرەبییە لەسەر ئاستی تەمەنی بیست ساڵی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ماوەی حەفت ساڵ دەبێت بەشداری چەندین پاڵەوانییەتی کردووە دواجاریش لە وڵاتی تونس مەدالیای بڕۆنزی وەرگرتووە.

یاریزان سارا مەسعوود بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "یەکەم بەشداریم بۆ پاڵەوانییەتییەکانی شەتڕەنج، بۆ ساڵی ٢٠١٢ دەگەڕێتەوە کە پاڵەوانەتییەکە لەسەر ئاستی عێراق بوو، تیاییدا پلەی چوارەمم بەدەستهێنا و ئەمەش بووە دەستپێکی حەز و خولیام بۆ یاری شەتڕەنج".

سارا مەسعوود گوتیشی: "دواتر بە هاوکاری یاریزانی نێودەوڵەتی جۆرج خومەرێکی توانیم لە جەولەی دواتر ببم بە پلە یەک و پلە دوو لەسەر ئاستی عێراق، دواتر لە ساڵی ٢٠١٣ لەسەر ئاستی جیهان بەشداریم لە پاڵەوانییەتییەک کرد لەسەر ئاستی تەمەنی خوار ١٦ ساڵی کە لە وڵاتی ئیمارات ئەنجام درا و دواتر لە جۆرجیا و پاشان لە ئێران بەشداریم لە سێ پاڵەوانییەتی کرد کە جاری دووەم توانیم پلەی پێنجەم بەدەست بهێنم و بوومە خاوەنی خەڵاتی براوەی یارییەکە".

سارا مەسعوود بەم دواییە مەدالیای بڕۆزنی لە وڵاتی تونس وەرگرتووە و لەمبارەیەوە گوتی: "لەساڵی ٢٠١٨ بوومە پاڵەوانی کچانی عێراق و توانیم پلەی یەکەم بەدەست بهێنم لەسەر ئاستی تەمەنی بیست ساڵی کە تەمەنم ١٦ ساڵ بوو، ئەمەش هۆکارێک بوو کە بوومە خاوەنی ماستەر کە دووەم نازناوی یاریزانانی شەتڕەنجە، بەم دواییەش لە وڵاتی تونس توانیم ببەمە خاوەنی مەدالیای بڕۆنز".

یارییەکە لەنێوان دووکەسیی لەسەر بۆردی شەتڕەنج ئەنجام دەدرێت، کە بۆردێکە ٦٤ خانەی ھەیە و یەکێکە لە باوترین یارییەکانی جیھان و لەلایەن ملیۆنەھا یاریزانەوە لەسەرانسەری جیھاندا یاری پێ دەکرێت.

ھەموو یاریزانێک یارییەکە دەست پێ دەکات بە ١٦ پارچە کە بریتیین لە، یەک شا، یەک شالیار، دوو قەڵا، دوو ئەسپ، دوو فیل و، ھەشت سەرباز. ھەریەک لەو شەش جۆرەی پارچەکان جیاواز دەجووڵێن.

پارچەکان بەکاردەهێندرێن بۆ ھێرشکردن و لێدانی پارچەکانی یاریزانی بەرامبەر، لەگەڵ ھەبوونی ئامانجی کشماتکردن، شای یاریزانی بەرامبەر، ئەویش بەپەناخستنی شا بۆ شوێنێک کە چیتر توانای ھەڵھاتنی نەبێت لەھەڕەشی لێدان یان گرتن. لەپاڵ کشماتدا، یاریزان دەتوانێت بەویستی خۆی دەست بکێشێتەوە لەیارییەکە و، بەمەش بەرامبەرەکەی دەیباتەوە، ئەمەش لەبارێکدا روو دەدات کە یاریزانێک بەشێکی زۆری لە پارچەکانی دۆڕاندبێت بەبێ قەرەبوو، یاخود کشمات توانای گەڕانەوەی نەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın