Ömer Hakan Kibar,Abdullah Shukur
08 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
ئەنقەرە - AA
لە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی بالەی ئافرەتانی ئەووروپا-٢٠١٩، ھەڵبژاردەی تورکیا بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە سێ کۆمەڵە لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی سربیا دۆڕا و بووە دووەمی پاڵەوانیەتییەکە.
ھەڵبژاردەی تورکیا لە مێژووی خۆی بۆ دووەم جار گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی بالەی ئەورووپا و ئەمساڵیش توانی مەدالیای زیو بەدەستبھێنێ.
ھەڵبژاردەی سربیا سێتی یەکەمی یارییەکەی دەستپێکرد و رووبەڕووبوونەوەیەکی ھەناسەبڕ لە نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەکە دەستیپێکرد. نمایشی جیاوازی ھەڵبژاردەکان سەرنجی ئامادەبووانی راکێشا و ئەنجامی سێتی یەکەم بە ٢٥ خاڵ لە بەرامبەر ٢١ خاڵ لە بەرژەوەندی تورکیا کۆتاییھات.
بەڵام لە سێتی دووەمی یارییەکەدا ھەڵبژاردەی سربیا ھێرشەکانی زیاد کرد و ئەنجامەکەی بە ٢٥ خاڵ بەرامبەر ٢١ خاڵ یەکسانکرد. بەمەش ھەردوو ھەڵبژاردەکە بە ئەنجامی یەک کۆمەڵ و بەرامبەر یەک کۆمەڵە کۆتاییان بە سێتی دووەمی یارییەکە ھێنا.
لە سێتی سێیەمی یارییەکەدا، هەڵبژاردەی تورکیا پێشکەوت و ئەنجامەکەی گەیاندە دوو کۆمەڵە بەرامبەر یەک کۆمەڵە، لە بەرامبەر ئەمەش سربیا لە سێتی چوارەم ئەنجامەکەی بە ٢٥ خاڵ بەرامبەر ٢٢ خاڵ یەکسانکردەوە.
لە دوا قۆناغی یارییەکەدا، ھەڵبژاردەی سربیا یارییەکەی بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە بردەوە و پاڵەوانییەتەکەی بەدەستھێنا.