Heman Hussein Yaseen
21 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر - AA
بەبۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی یەکشەممە، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، تا رۆژی یەکشەممە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، یەک ھەفتە پشووی فەرمی راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پشووەکانی سەری ساڵی نوێ لە رۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەم دەست پێ دەکات تا رۆژی یەکشەممە، یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە رۆژی دووشەممە دووی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ یەکەم رۆژی دەوامی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان.