Heman Hussein Yaseen
14 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2026
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە دوای ئاگربەستیش هێرشەکان بۆ سەر هەرێم بەردەوامن و داوا دەکات سەقامگیری ناوچەکە نەکرێتە ئامانج.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان-عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەوە دووەهەمین جارە بە دڕۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار دڕۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی ناوخۆ جەختیشی لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە کە بەشێک نەبووە لە شەڕ و داواش دەکات کە چیتر سەقامگیری هەرێم و ئارامی هاووڵاتیان نەکرێنە ئامانج.