Heman Hussein Yaseen
08 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2026
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا لەبارەی دۆخی ئێستای ناوچەکە ڕایگەیاند کە ھیوادارین ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران ببێتە ھۆی ھاتنەکایەوەی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.
بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم ھەنگاوە دەتوانێت ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ساڵانە لە ناوچەکەدا ھەبوون.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لە ھەر دۆخێکدا، ڕێگای ئاشتی و دیالۆگ باشترە لە شەڕ و بە پێویستیشی زانی کە ھەموو لایەنەکان بەرەو چارەسەری ئاشتیانە بڕۆن.