Selen Valente Rasquinho
06 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2026
پێش دەستپێکردنی لووتکەی ئەنقەرە، سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک ڕوتە لە دوا پەیامیدا لە بارەگای سەرەکی هاوپهیمانیيهكه لە برۆکسل ئاماژهی بهوه كرد لووتکەکە سەرنج دەخاتە سەر دەرئەنجامەکان و گفتوگۆ دەکەن لەبارەی پلانە باوەڕپێکراوەکانی خەرجکردن بۆ گەیشتن بە ئامانجی نوێی سەدا پێنج و، زیادکردنی بەرهەمهێنانی پیشەسازی بەرگریی و بەردەوامبوونی پشتیوانییهكان بۆ ئۆکراینا.
لە ههژمارهكانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ناتۆ، پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕوتە سەبارەت بە لووتکەی ئەنقەرە بڵاو کرایەوە.
له پهیامهكهیدا ڕوتە ڕایگهیاند: "ژمارەیەکی زۆر كهسایهتی لەم بینایەدا دەچنە ئەنقەرە. لووتکە دوو ڕۆژەییهكهی ناتۆی ئەنقەرە تا ڕادەیەکی زۆر سەرنج دەخاتە سەر دەرئەنجامەکان. ساڵی ڕابردوو لە لاھای زۆر کارمان ئەنجام دا، بەڵام ئێستا پێویستە ئەو بەڵێنانەی لەوێ دراون جێبەجێی بکەین. ئەمەش بە واتای خەرجییەکان دێت. پێویستە گفتوگۆ لەسەر پلانە باوەڕپێکراوەکانی خەرجکردن بکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی گشت وڵاتان لەسەر ڕێڕەوی گەیشتن بە ئامانجی لەسەدا پێنجدان".
ڕوتە ئاماژەی بهوه کرد پێشهاتی باش هەن لەسەر بابەتەکانی بەرهەمهێنانی زیاتری پیشەسازییەکانی بەرگریی و، سهبارهت به ئۆکرایناش گوتی: "پێویستە دڵنیا بین لەوەی ئۆکراینا خاوەنی ئەو شتانەیە کە پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی لە بەرەنگاربوونەوەکەدا تا دەتوانێت بەهێز بمێنێتەوە و بێگومان کاتێک گفتوگۆکانی ئاشتی دەست پێ دەکەن، لە باشترین پێگەی گونجاودا بێت".