Ali Makram Ghareeb, Muhammet Torunlu
27 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2026
مانگی سووری تورکیا لە شاری کەرکووک، ٣٠ سەر ئاژەڵی کردە قوربانی.
چاوەڕوان دەکرێت، مانگی سووری تورکیا گۆشتی قوربانییەکە بەسەر دوو ھەزار و ٦٠٠ کەسی ھەژار و کەمدەرامەت لەناوچە جیاجیاکانی عێراقدا دابەش بکات.
ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێریی مانگی سووری تورکیا، کامیل قەرەدەنیز لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاند کە ئەمساڵ وەک ھەموو ساڵێک بە ھاوکاری خێرخوازانی تورکیا، بەردەوام دەبن لە سەربڕینی ئاژەڵە قوربانییەکان.
گوتیشی: " ئێمە ئەرکی گەیاندنی ٢١٠ بەشی گۆشتی ئاژەڵە قوربانییەمان پێسپێردراوە کە لەلایەن ھاووڵاتییانی تورکیاوە بەخشراون بە کەسانی ھەژار و کەمدەرامەت، ھەروەھا گوشتەکان بەسەر کەسانی ھەژار و کەمدەرامەت لە کەرکووک، ئاڵتون کۆپری، مووسڵ و تەلەعەفەر و ھەولێر دابەش دەکرێن".
کامیل قەرەدەنیز ئاماژەی بەوەشدا کە پرۆگرامی دابەشکردنی گۆشتی ئاژەڵی قوربانی لە دەرەوەی تورکیا، ٣٠ وڵات دەگرێتەوە.