Zana Natık Kerem
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
حەشدی شەعبی رایگەیاند كە لە میانی بەرپەرچدانەوەی هێرشێكی تیرۆریستی لە قەزای خانەقین باكووری پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی عێراق، فەرماندەی لیوای 28ی حەشدی شەعبی كوژراوە.
حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە درەنگانی شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیانكردووەتەوە سەر هێزەكانی لیوای 28 لە ناوچەی قولای باكووری قەزای خانەقین و هێزەكانی حەشدی شەعبی بەرپەرچی هێرشەكەیان داوەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە دوای بەرپەرچدانەوەی هێرشەكە، تیرۆریستانی داعش هەڵاتوون و ئاماژە بەوەیش دراوە كە لە ئاكامی هێرشەكەدا، فەرماندەی لیوای 28ی حەشدی شەعبی، حوسێن رەزاق مەیاحی كوژراوە.