عێراق

لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆ بەڕێوەچوو

کلدانی، سریانی و ئاشوورییەکانی ھەرێم لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان بە رێوڕەسمی جیاواز جەژنی سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشووری(ئەکیتۆ) یان پیرۆز کرد.

Rawan Subhi Obaiullah  | 01.04.2025 - نوێکردنەوە : 07.04.2025
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆ بەڕێوەچوو

Dahuk

دهۆك - AA

ئەمڕۆ یەکی نیسان کلدانی، سریانی و ئاشوورییەکانی ھەرێم لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان بە رێوڕەسمی جیاواز جەژنی سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشووری(ئەکیتۆ) یان پیرۆز کرد و لە دھۆکیش بەو بۆنەیە رێپێوانێکی جەماوەری لە بەردەم سەنتەری رۆشنبیری ئاشووریان تا گەلی دھۆک بەڕێوەچوو.

ساڵانه‌ هاووڵاتیانی كریستیان لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم و عێراق و ده‌ره‌وه‌ى وڵات روو دەكەنە شارى دهۆك بۆ به‌شداريكردن له‌ مەراسیمەكانی جەژنی ئەكیتۆ، سەری ساڵی نوێی بابلی، ئاشووری و بە نمایشی هونەری و چالاکی کولتووری و بە جلوبەرگی تایبەتی خۆیانەوە ئەو یادەیان ده‌كه‌نه‌وه‌.

رێوڕەسمەکە به‌ ئاماده‌بوونى ده‌يان هه‌زار كه‌س بەرێوەچوو و کوڕان و کچانی کریستیان به‌ جوش و خرۆشه‌وه‌ رێپیوانێکی جەماوەریيان لە بەردەم سەنتەری رۆشنبیری ئاشووریان تا گەلی دھۆک ئه‌نجامدا.

جەژنی ئەکیتۆ جەژنێکی تایبەتە بە پێکهاتەی کریستیان و ساڵانە بێجگە لە کەنیسەکان ھاوکات لەنێو ماڵانیشدا ئەو بۆنەیە پیرۆز دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın