Sarmand Hameed
16 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل لەبارەی نقوومبوونی به‌له‌مێک له نێوان تورکیا و یۆنان کە ژمارەیەک کەس بوونه قوربانی و لە نێویاندا هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدابوو، لێدوانێکی رۆژنامەوانیی بڵاوکردەوە.
بەپێی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل رایگەیاندووە، سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، مەسرور بارزانی له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، وێرای ده‌ربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان، دەزگاکانی حکوومەتیشی راسپارد کە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بکەن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان.