Dlshad Saifaalddin Ahmed
12 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2019
بەغدا ـ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، عادل عەبدولمەھدی.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرکۆمار، کۆبوونەوەکە سەبارەت بە دوا پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیھان بووە.
لە میانی دیدارەکەدا باس لە گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و ئاستی جێ بەجێکراوی کارنامەی حکوومەت و گرنگی خستنەگەڕی ھەوڵەکان کرایەوە لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە ھاووڵاتییان.