Heman Hussein Yaseen
28 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2020
ھەولێر - AA
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی بەرەو بەغدا بەڕێ بکەوێت.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی بڵاوی کردەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە ئامانجی سەردانەکە بریتییە لە درێژەپێدان بە کۆبوونەوەکانی پێشوو کە شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ حکوومەتی عێراق ئەنجامی دابوون، بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگاچارە بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا.